​پ. د. ئەسعەد حەمید ئیسماعیل بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ژینگەیی لە کوێت دەکات

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و نوێترین پەرەسەندنە ئەکادیمییەکان، پ. د. ئەسعەد حەمید ئیسماعیل وەک نوێنەری زانکۆ، بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی کوالێتی هەوا لە بوارەکانی زانست و ئەندازیاریدا (ICAAQSE26) کرد بە دوو توێژینەوەی زانستی و تاکە توێژەری کوردستانی و عێراقی بوو لەم کۆنفرانسە. کۆنفرانسەکە لە لایەن پەیمانگای کوێت بۆ توێژینەوە زانستییەکان
(KISR)
لە نێوان ڕێکەوتی ٩ بۆ ١١ی شوباتی ٢٠٢٦ لە وڵاتی کوێت بەڕێوەچوو.
​ئەم بەشداریکردنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆدایە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs)،
بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی و خۆشگوزەرانی
(SDG 3)،
شارە بەردەوامەکان
(SDG 11)
و کارکردن بۆ کەشوهەوا
(SDG 13).
​لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، گفتوگۆ لەسەر نوێترین توێژینەوە و چارەسەرە ئەندازیارییەکان بۆ کێشە ژینگەییەکان کرا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و توێژینەوە لە زانکۆماندا لە بوارە ژینگەیی و تەکنیکییەکاندا