گەشتێکی زانستی بۆ زانکۆی سۆران

ەشتێکی زانستی بۆ زانکۆی سۆران
رۆژی چوارشەممە (11ی شوباتی 2026)، قوتابیانی هەرچوار قۆناغی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین، گەشتێکی زانستییان بۆ زانکۆی سۆران ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و هاوکاری زانستی نێوان زانکۆکان، بەشی ماتماتیک گەشتێکی زانستی بۆ زانکۆی سۆران ڕێکخست. لەم گەشتە زانستییەدا سەرۆکی بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەش بەشداریان کرد.
ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانییە پتەوکردنی پەیوەندییە زانستییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارەکانی وانەوتنەوە و توێژینەوە، هەروەها دۆزینەوەی ڕێگاکانی هاوکاری بەردەوام لە نێوان هەردوو بەشدا بوو.
لە هەمان کاتدا، بەڕێزان پ.ی.د. رەشاد رەشید و د. ئەمین سیمینارێکی تایبەتیان سەبارەت بە پرۆسەی بۆلۆنا بۆ قوتابییانی بەش پێشکەش کرد. لەم سیمینارەدا قوتابییان ئاشنا کران بە تایبەتمەندییەکانی سیستەمی بۆلۆنا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی پێشکەوتنی ئەکادیمی کە ئەم سیستەمە دەیخاتە بەردەست.
هەروەها گرنگی ئەم سیستەمە پەروەردەییە و سوودەکانی لە ناساندنی پلەی زانستی و هەلی خوێندن و کارکردن لە ئەورووپا ڕوونکراوەتەوە.
ئەم چالاکییانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەشی ماتماتیک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی و گەیاندنی زانیاری نوێ و پێویست بە قوتابییان