سەردانی سەنتەری AWS ی شاری دهۆک بۆ کۆلێژی پەروەردە

( SDG 10)
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٠٢٦/١/٢٥) سەنتەری
(AWS)
لەشاری دهۆک بۆمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردانی کۆلێژی پەروەردە/ بەشی پەروەردەی تایبەتیان کرد.
لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.آراز حکیم رضا) سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەشەکەمان پێشوازیان لێکرا.
پاشان لەلایەن سەرۆکی بەش ووتەی بەخێرهاتن و هەروەها باس لە ڕۆڵ وبەرەوپێشچوونی پەرورەدەی تایبەت هەنگاوە زانستیەکان بۆ میوانە بەڕێزەکان و ئامادەبوان ڕوونکرایەوە .
دواتر دەرفەت درایە بەڕێوەبەری سەنتەری (AWS) بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە باسی ئەزموونی کاروچالاکیەکەنی خۆیان بکەن وە بەتایبەت چۆنیەتی خزمەتکردن بەمنداڵانی شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم و چۆنیەتی ڕاهێنان کردنیان