دوایین رێنماییەکانى نووسین و بڵاوکردنەوەى توێژینەوە
لە درێژەى کارو چالاکیەکانى کۆلێژى پەروەردەو بەسەرپەرشتى بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ. ی. د. مازن عبدالخالق عثمان)، یەکەی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی وێڕکشۆپێکیان ئەنجامدا لە رۆژانى دووشەممەو سێ شەممە رێکەوتى ١٩-٢٠/١/٢٠٢٦ لە ژێر ناونیشانى (دوایین رێنماییەکانى نووسین و بڵاوکردنەوەى توێژینەوە) بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا دکتۆرا بۆ هەردوو بەشە مرۆڤایەتیەکان و زانستیەکان لە هۆلى عبدالله حداد.
لەبەر زۆرى ژمارەى قوتابیانى خوێندنى باڵا و گەیانىنى رێنمایی و زانیاریەکان بە ووردى و رێک و پێکى وۆرکشۆپەکە لە دوو رۆژى جیا بەرێوەچوو، رۆژى یەکەم تەرخان کرابوو بۆ بەشە مرۆڤایەتیەکان و رۆژى دووەمیش تایبەت بوو بە بەشە زانستیەکان.
تەوەرەى یەکەمى وۆرکشۆپەکە بریتی بوون لە تیشک خستنە سەر ڕێکارەکان و هەنگاوەکانى پێشکەشکردن بۆ گفتوگۆی تێزی دکتۆرا پێش و پاش تەواوکردنی تاووتوێکردن.
تەوەرێکى تریش تایبەت کرابوو بە ڕێبەری نووسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا کە نامیلکەیەکە بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆ دەریکردووە. مەبەست لەم رێبەرەش بریتیە لە ئاگادار بوونى قوتابیان بە دواین رێنمایى و گۆرانکاریەکان کە لە رێبەرى نووسین کراوە هەروەها پابەند بوونى قوتابیان پێیەوە.
لە کۆتایی دا پرسیاری بەشداربووان وەرگیراو لەلایەن پ. ی. د. دلێر دڵشاد کوردە وەڵام درانەوە.
ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەى ئامانجى چوارەمى نەتەوە یەکگرتوەکان 4th SDG ئەنجام درا.









