لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی بەشی ماتماتیک لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 9/10/2025 لەلایەن مامۆستایان
پ.ی.د.رشاد رشید حاجی
م.ی.سعدیە زرار رشید
سیمینارێکی تایبەت ئەنجامدرا سەبارەت بە دەست لەکارهەڵگرتنی قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی ماتماتیک ، لە سیمینارەکەدا باسی دەست لەکارهەڵگرتنی قوتابیان و دەست بەکاربونیان کرا، وە داوا لە قوتابییان کرا راوێژ بە مامۆستای بابەت بکرێت لە رووی وانە وتنەوە و تاقیکردنەوە وە هەول بدرێت پرسیاری تاقیکردنەوە هەمە چەشن بێت و رەچاوی جیاوازی تاکایەتی بکرێت،وە مامەلەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرومامۆستایانی قوتابخانەکە لەسەر بنەمای ڕێز بێت وە لە گشت کار و چاڵاکییەکانی قوتابخانەکە بەشدارو یارمەتیدەر بن .
لەکۆتایی سیمینارەکە لە زەرفێکی تایبەتدا کە فەرمانی کارگێڕی و فۆڕمی بەڕێوەبەر و مامۆستای بابەتی لەخۆ گرتبوو بەسەر قوتابیان دابەشکرا بۆ ئەوەی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لە قوتابخانەکانیان دەست بەکاربن.








