رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 12 – 10 – 2025 گفتوگۆی نامەی ماستەری بەرێز (أمل مصطفى وادي) قوتابی خوێندنی باڵا/ماستەر بە ناونیشانی
(A Novel Numerical Techniques for Solving Volterra and Fredholm Integro-differential Equations)
لە هۆڵی ( تاقیگەی کۆمپیوتەری بەشی ماتماتیک)ی کۆلێجەکەمان لە کاتژمێر (9:00)ی بەیانی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. فاضل حميد ايسف ، زانکۆی زاخۆ ، سەرۆک لیژنە.
پ. د. شازاد شوقى أحمد ، زانکۆی سلێمانی، ئەندام.
پ.ی.د رشاد رشيد حاجی، زانکۆی سەلاحەدین ئەندام.
پ.د. نجم الدین عبدالله سلیمان، زانکۆی سەلاحەدین ، ئەندام و سەرپەرشتیار
لە گفتوگۆکردنەکەدا قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکردن توێژینەوەکەی پەسەندکرا.
بەناوی بەشی ماتماتیک و سەرۆکایەتی بەش پیرۆزبایی لە قوتابی ( أمل مصطفى وادي) و سەرپەرشتیاری نامەی ماستەرەکەی, بەڕێز (پ. د. نجم الدین عبدالله سلیمان) دەکەین
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین..









