(رێنمایەکانی ڕاهینان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار، پلانی وانەوتنەوە )

سیمیناری رێنمایەکانی ڕاهینان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیک

لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٩-١٠- ٢٠٢٥ و لە کاتژمێر ‌٩:٠٠ بەیانی تاکو ١٢.٠٠ نیوەرۆ سیمینارێک پێشکەشکرا لە بەشی فیزیک بۆ قووتابیانی قۆناغی چوارەم
لە ژێر ناونیشانی (رێنمایەکانی ڕاهینان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار، پلانی وانەوتنەوە ) لە لایان لێژنەی راهێنانی قوتابیان بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦ ) بە سەرۆکایەتی (پ.ی.د.سردار پیر خدر) وەبە هاوکاری بە رێزان:
١- م.گوڵاڵە یاسین بکر
٢-م.راز ولی علی
٣-م.ی. لانە عونی پیر خدر
٤-م.توانا کاک انور
(زمانی جەستە و کاریگەری لە پرۆسەی پەروەردە) لە لایەن د.ئەڤین مغدید پیشکەش کرا.
ئەمەش بۆخستنە رووی لایەنە تیۆریەکان بۆوەرگێرانی بۆ پراکتیکی لە قووتابخانەکان لە ماوەی راهێنان دا ،سیمینارەکە کۆمەڵە زانیاری لەخۆ گرت لەوانە خستنە رووی نووسراوەکانی تایبەت بە راهێنان :ماوەی راهێنان کاتی دەستپێك وکۆتایی- دەست بەکاربوون و دەست لە کار هەڵگرتن – بەشە وانە ، خشتەی وانە و چۆنیەتی درووست کردنی نەخشە ، هەڵسووکەوتی قووتابی لەناوپۆل ، لەگەڵ قووتابیەکانی ، لەگەڵ مامۆستایان ، لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی قووتابخانە و چۆنیەتی ئامادەکردنی وانە له دەرەوەی پۆل، لە ناو پۆل، بەکارهێنانی زانستی فیزیا لە ناو و دەرەوەی پۆل، دوور کەوتنەوە لە هەڵەی زمانەوانی، چۆنیەتی کۆنترۆلکردنی پۆل، جۆری جل وبەرگ وشێوە و رووخسار (پلانی وانە ووتنەوە ،خاڵەکانی وانە ووتنەوە :رۆژ و بابەت ،ئەو هۆیانەی بەکار دێت بۆ روون کردنەوەی وانە ، پووختەی بابەتەکە ،ئەرکی ماڵەوە) ، بەکارهێنانی تەختە رەش ، دابەشکردن ونووسین ،جۆری پێنووسی بەکارهاتوو.
هەڵبژاردنی بابەتێك لە پەرتووکی ناوەندی و تطبیق کردنی پلانەکە لەسەری وەکو وانەیەکی نموونەیی لێهات
خستنە رووی چەندین نموونەی زیندووی باش وخراپی راهێنەرانی ساڵانی پێشوو.
لە کۆتایی قووتابیان چەندین پرسیاریان کرد و بە وەڵام بۆیان روون کرایەوە لە گەڵ پێدانی نموونە بۆ روونکردنەوەی زیاتر .