ناونیشانی سمینارێکی بەشی پەروەردەی تایبەت بوو بۆ قوتابیانی ڕاهێنەری قۆناغی چوارەم، لەلایەن بەڕێزان:
د. کارۆخ جوهر جلال
د.بروا عدنان سعید
د.ژیلوان محمد معروف
بە مەبەستی ئامادەکردنی راهێنەران بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕاهێنان لە قوتابخانە و پەیمانگا و سەنتەرەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن ئەندامانی لێژنەی ڕاهێنانی بەش، تێیدا جەخت لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کرایەوە، لەوانەش: شێوازی وانەوتنەوە و ڕێگاکانی مامەڵەکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و گرنگی ئامادەبوونیان وەکو نوێنەرایەتی بەش و کۆلێژ. هەروەها قسەکردن لەسەر میکانیزمی هەڵسەنگاندنی ڕاهێنەر، کە نمرەکەی بەسەر چوار لایەنی سەرەکیدا دابەش کراون: هەڵسەنگێنەری زانستی بە 40%، و هەڵسەنگێنەری پەروەردەیی بە 40%، و مامۆستای بابەت 10%، و بەرێوەبەری قوتابخانە بە 10%، هەڵسەنگاندنەکەش بەگوێرەی ئاستی بڕگەکانی ناو فۆرمی هەڵسەنگاندنەکان ئەنجام دەدرێن.
-هەروەها ئامادەکردن و پێشکەشکردنی زەرفی تایبەت بە فەرمانی کارگێڕی قوتابیان و فۆڕمی ژمارە 3 و 4 و خشتەی تایبەت بەوانەکان .
لێژنەی ڕاهێنانی بەشی پەروەردەی تایبەت. لایەنی زانستی
(Content Knowledge)،
لایەنی پەروەردەیی و ڕێگاو شێوازەکانی وانەوتنەوە، کارگێڕی پۆل و ڕێکخستن
(Classroom Management)،
و پلان و مامەڵە، و ڕەفتار و پابەندبوون
(Attitude & Commitment).










