له رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 19/5/2025 و له تاقيگه‌ى بيناييه‌كان, لێژنه‌ى سيميناراتى به‌شى فيزيك سيمينارێك به ناونيشانى (كوره‌كانى سۆريۆم:داهاتوێكى ئه‌تۆمى سه‌لامه‌تتر و به‌رده‌وامتر) رێكخست له‌لايه‌ن پ.ى.د.حبيب حنا منصور.
بابه‌تى سيميناره‌كه بريتى بوو له گرنگى توخمى سۆريۆم Thorium كاريگهريهكهى له گۆرينى خشته‌ى ووزه‌ى جيهانى و ديدى وو‌ڵاتى چين له‌م باره‌يه‌وه و دواكورهكانى دامه‌زراو له جيهان كه نه‌خشه‌ى بۆ درێژراوه بۆ ئه‌وه‌ى پشت ببه‌ستێت به‌م توخمه وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ووزه‌ى سووته‌مه‌نى و ده‌ستهێنانى ووزه‌ى پاك.
بابه‌تى سيميناره‌كه به‌شێكى له به‌رنامه‌ى ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام SDG: ئامانجى ژماره 7, كه له‌لايه‌ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان داندراوه بۆ پێشخستن کە بە ئامانجە جیهانییەکان ناسراون و گه‌يشتن به چه‌ند ئامانجێكى گرنگ له دوارۆژ كه به‌شێكه له 17 ئامانجى سه‌ره‌كى و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تا ساڵی ٢٠٣٠ هەموو مرۆڤەکان چێژ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی وەربگرن










