لهژێر رۆشنایی ئامانجی
(SDG4)
لهدرێژهی كاروچاڵاكییهكانی بهشی رێنمایی پهروهردهیی ودهروونی ڕۆژی سێشهممه بهرواری (20/1/2026) بهڕێز(م.ی.شاهین خالید رشید ) سمێنارێكی لهژێر ناونیشانی «سەربەخۆیی ورێکخستنی خود و بەرێوەبردنی کات لای قوتابی» پێشكهش كرد وه تێیدا باسی ـ سەربەخۆیی خود لای قوتابی كرا كه توانای قوتابی دەگرێتەوە بۆ رێکخستنی پرۆسەی فێربوون و ئاراستەکردنی خودی خۆی . و تێیدا باسی پێکهاتەکانی سەربەخۆیی خودی كرد كه بریتیی بوون له:
- پلان دانان : دانانی پلان بۆ کارەکان و ئەرکەکان دەگرێتەوە.
- چاودێریکردن : چاودێری کردنی رۆیشتنی پلانەکان لەلایەن کەسانی شارەزا ،قوتابی دەتوانێت داوای یارمەتی بکات لەکاتی پێویست دا .
- هەڵسەنگاندن : هەڵسەنگاندنی کارەکان و ئەرکەکان دەگرێتەوە.
- رێکخستنی خود: بڕبڕەی پشتی سەربەخۆیی خودی یە ، وەبە ئۆپەراتۆری ناوەخۆیی قوتابی دادەنرێت کەکۆمەڵێک پرۆسەی معرفی و رەفتاری دەگرێتەوە قوتابی ئاراستە دەکات بۆگەیشتن بە ئامانجەکانی.
- بەرێوەبردنی کات : بەرێوەبردنی کات لەگەڵ رێکخستنی کاتژمێرو رۆژەکان دا دیاریکردنی ئەوەلیاتەکان ورێکخستنی ئەرکەکان یش دەگرێتەوە.بەرێوەبردنی کات زۆرگرنگە بۆ بەرێوە چوونی پلانەکان بەسەرکەوتوویی وە رۆیشتنی سەربەخۆی خود بەئاراستە ئەرێنی یەکەی. لهكۆتایی سمینارهكهدا كۆمهڵێك پرسیارو وهلام وبیروبۆچون ئالوگۆر كرا.









