دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر بەشدارییان لە کۆنفڕاسی جینۆسایدی گەلی کورد کرد.
“ پ.ی.د. وليد خالد عبدالكريم “ و “د. نوزاد اسماعيل حسين” مامۆستایانی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە کۆلێژی پەروەردە بە دوو توێژینەوەی جیاواز دەربارەی ژنە ئێزیدیەکانی ڕزگاربووی دەستی داعش و کەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزانی بەشدارییان لە پێنجەمین کۆنفرانسی جینۆسایدی گەلی کورد لە زانکۆی دهۆک.
جێگەی باسە ئەم کۆنفڕانسە ڕێککەوتی ٢٨ و ٢٩ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو و زانکۆی سەلاحەدین هاوبەشێکی سەرەکی ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسە بوو.












