بەرێوەچوونی گفتوگۆی نامەی ماستەر لە بهشى فيزياى کۆلێجی پەروەردە-زانکۆی سەلاحەددین /هەولێر
له ژێر سێبهرى ئامانجهكانى SDG4, رۆژی يهك شهممه ڕێکەوتی 7/9/2025 گفتوگۆی نامەی ماستەری بەرێز (نادية محمد شامى) قوتابی خوێندنی باڵا/ماستەر بە ناونیشانی (Health Risk Assessment of Heavy Metal in Indoor Dust in Erbil City ) لە هۆڵی (د.حكمت)ی کۆلێجەکەمان لە کاتژمێر (9:00)ی بەیانی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١.پ.د.اسعد حميد اسماعيل، زانکۆی سهڵاحهدين-ههولێر، سەرۆک لیژنە.
٢.پ.د.زكريا عادل حسن، زانکۆی كۆيه، ئەندام.
٣.پ.ی.د.نشوان كرخى عبدالكريم ، زانکۆی ههولێرى پزيشكى، ئەندام.
٤.پ.ى.د.سردار پير خضر، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر ، ئەندام و سەرپەرشتیار
لە گفتوگۆکردنەکەدا قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکردن توێژینەوەکەی پەسەندکرا.
بەناوی ستافی ڕاگەیاندنی ڕاگرایەتی کۆلێج پیرۆزبایی لە بەڕێزيان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.









