لە زانکۆی سەلاحەدین ماستەرنامەیەک لە بواری فیزیا تاوتوێ کرا

لە زانکۆی سەلاحەدین ماستەرنامەیەک لە بواری فیزیا تاوتوێ کرا
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، رۆژی سێ شەممە بەرواری ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە هۆڵی (د. حکمەت) لە کۆلێژی پەروەردە، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا لە بەشی فیزیا (خەرمانە رمضان احمد) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکەی ناوبراو لەژێر ناونیشانی:

“Synthesis of Microstrip Patch Antennas Based on Cavity Resonators”

کە تایبەت بوو بە دیزاینکردن و دروست کردنی ئەنتێنای فلتەر کردن لە یەک پێکهاتەی یەکخراو. ئەم توێژینەوەیە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی.د. ڕشاد محمود حسن) ئەنجام درابوو.

لیژنەی تاوتوێکردن:

پ.د. محمد عبدالباقی ابراهیم (زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی ئەندازیاری) – سەرۆکی لیژنە.
پ.د. عدنان محسن عبدالعزیز (زانکۆی پۆلی تەکنیکی دهۆک – کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری) – ئەندام.
پ.ی.د. هەڵگورد نوزاد عول (زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی – کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری) – ئەندام.
پ.ی.د. ڕشاد محمود حسن (زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی پەروەردە) – ئەندام و سەرپەرشتیار.
دوای گفتوگۆیەکی زانستی چڕوپڕ و هەڵسەنگاندنی لایەنە جیاوازەکانی توێژینەوەکە، لیژنەکە بڕیاری بەخشینی پلەی ماستەری بە قوتابی ناوبراو دا.
بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستییاندا، هەروەها دەستخۆشی بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە دەخوازین بۆ ماندووبوون و هەڵسەنگاندنی بابەتەکە