لە ڕۆژی پێنجشەممە 2026 -19-2 کاتژمێر 10:00 بەیانی،بەڕێز دکتۆر هۆگر محەمەد سیمینارێکی ئەکادیمی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی
Simple Lie Algebra
لە ماوەی ئەم سیمینارەدا، باس لە بنەما سەرەکییەکانی
Simple Lie Algebra
کرا، وەک پێناسە و تایبەتمەندییە گرنگەکان، جۆرەکانی، وە ڕۆڵی ئەم جۆرە ئالجبرايانە لە بوارە جیاوازەکانی ماتماتیک و فیزیا. هەروەها، نموونە و ڕوونکردنەوەی ورد پێشکەش کرا بۆ تێگەیشتنی باشتر لە چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ئالجبرايانە.
سیمینارەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایان و گفتوگۆیەکی زانستیی چر لەسەر بابەتەکە ئەنجام درا.










