كؤلێژی پەروەردە – بەشی ماتماتیک
لە ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری (٨/٢/٢٠٢٦)، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی، سیمینارێک لەلایەن کۆمەڵێک لە قوتابیانی بەتوانامان (میهرەبان، ڕۆنای، سەمیان، مزگین) بە سەرپەرشتی د. هێمن ئەنجامدرا
لە ژێر ناونیشانی (ئەلگۆریتم لە سۆشیال میدیادا).
لەم سیمینارەدا تیشک خرایە سەر کاریگەری ئەلگۆریثمەکان لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەم سیمینارە چەند بابەتێکی گرنگی گرتەوە، لەوانە:
چۆنیەتی کارکردنی ئەلگۆریثمەکان لە پلاتفۆرمەکانی وەک فەیسبووک، ئینستاگرام، تیکتۆک و تویتەر
کاریگەری ئەلگۆریثمەکان لەسەر ڕەفتاری بەکارهێنەران و بڵاوبوونەوەی زانیاری
ئاستەنگ و چالاکییەکان لە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکان
ئامانج لەم سیمینارە بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بوو، کە ڕۆژانە کاریگەریان لەسەر ملیۆنان بەکارهێنەر دەبێت. پەیوەندیکردنی تیۆری بە پراکتیک پێشکەشکاران توانیان نموونەی واقیعی و کەیسی ستاندارد بهێننەوە، کە یارمەتی ئامادەبووانیان دا بۆ تێگەیشتنی قووڵتر لە جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی ڕۆژانەی. پەرەپێدانی لێهاتوویی ڕەخنەیی: بەشداربووان فێری شیکردنەوەی ڕەخنەیانەی ئەلگۆریثمەکان بوون و چۆن دەتوانن بە هۆشیارانەتر بەکاریان بهێنن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. سیمینارەکە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا بۆ بوارەکانی وەک زیرەکی دەستکرد و ئەخلاقیاتی تەکنەلۆژیا.
ئەم سیمینارە دەرفەتێکی نایاب بوو بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانیان لە ڕاگەیاندن و ڕێکخستنی پرۆژەی کۆمەڵایەتی. ئەم چالاکییە هەلێکی دابین کرد بۆ گفتوگۆ و ئالوگۆری بیروڕا لە نێوان قوتابیان و مامۆستایاندا، کە ژینگەیەکی زانستی درووست دەکات








