له‌ژێر رۆشنایی ئامانجی (SDG3)
له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (3/2/2026) به‌ڕێز(د. هیوا عبدالعزیز جمیل) سمێنارێكی له‌ژێر ناونیشانی (ستیگمای نەخۆشیە دەروونیەکان) پێشكه‌ش كرد وه تیدا باس لە پێناسەی ستیگما کرا کە بریتییە لە پەڵەی شەرمەزاری کاتێک ڕوودەدات کە کۆمەلگە بڕیار دەدات کۆمەڵە کەسانێک دووربخاتەوە و ناوێکی تایبەتیان بۆ دابنێ کە جێگە پەسەند نییە لە ناو کۆمەلگە، وە بڕیار دەدەن کە ڕەفتاریان بەرامبەر ئەم کەسانە بگۆڕن. قۆناغەکانی ستیگما و جۆرەکانی باس کران لەگەل ئەو بیر‌و باوەڕە هەڵانەی کە بەرامبەر نەخۆشیە دەروونیەکان هەیە و دەبنە هۆی بە ستیگما بوون لەوانە: (١- نەخۆشە دەروونیەکان مەترسیدارن. ٢-نەخۆشانی دەروونی هەرگیز چاک نابنەوە. ٣-منداڵان تووشی نەخۆشی دەروونی نابن. ٤-نەخۆشی دەروونی ناتوانێ خێزان دروست بکا…هتد) و دواتر لە کۆتایی باس لە دەرئەنجامە خراپەکانی ستیگما کرا. له‌كۆتایی سمیناره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و وه‌لام وبیروبۆچون ئالوگۆر كران.









