له چوارچێوهی ئامانجی (SDG4) رۆژی (سێ شهممه) ڕێکەوتی (20/1/2026) گفتوگۆی نامەی ماستەری بەرێز (گهردوون عبدالواحد ابراهیم) قوتابی خوێندنی باڵا/ماستەر بە ناونیشانی (التنمر الالکترونی و علاقتە بالهزیمة النفسیة لدی طلبة المرحلة الاعدادیة) لە زانکۆی سەلاحەددین كۆلێژی پهروهرده لە کاتژمێر (9:00 )ی بەیانی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١. پ. ی. د. شهوبۆ شمس الدین سلێمان / زانکۆی سەڵاحەددین ، سەرۆک لیژنە.
٢. پ. ی. د. ایوب خسرۆ نادر/ زانکۆی چهرمۆ ، ئەندام.
٣. پ. ی. د. خلود بشیر عبدالاحد / زانکۆی زاخۆ ، ئەندام.
٤. پ. ی. د. دیار محي الدين صادق / زانکۆی سەڵاحەددین ، ئەندام و سەرپەرشتیار
لە گفتوگۆکردنەکەدا قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆکردن توێژینەوەکەی پەسەندکرا.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.









