United Nations’ Sustainable Development Goal Fourth

ئەمرۆ بەرێز (پ. ی. د. دیار محى الدین صادق) بەرپرسى هۆبەى دڵنیایى جۆریى لە کۆلێژى پەروەردە سیمینارێکى پێشکەش کرد بۆ سەرۆکى لێژنەى دڵنیایى جۆریى بەشەکانى کۆلێژ. لە درێژەى سیمینارەکە، بەشێوەیەک گشتى تاوتوێى پرۆسەى دڵنیایى جۆرى و بەتایبەتى گۆرانکاری و چاکسازیەکان کرا کە لە (رێبەرى جێبەجێکردنى پرۆسەکانى دڵنیایى جۆریی) هاتووە. وە پێشنیارکرا کە بەرپرسى دڵنیایى جۆریى بەشەکانیش مامۆستایان ئاگاداربکەنەوە لە رێگەى چالاکى زانستى.

شایانى باسە ئەم سیمینارە ئەنجامدرا بۆ بەدیهێنانى ئامانجى چوارەمى گەشەپێدانى بەردەوامى نەتەوە یەکگرتووەکان
United Nations’ Sustainable Development Goal Fourth
تاوەکو پرۆگرامى خوێندن لە زانکۆى سەلاحەدین هاوتاى ستانداردى نەتەوەیى و نێودەولەتى بێت لە رێگاى چاکسازى بۆ بەردەوامى لە بەرەو پێشبردنى کوالێتى خوێندن، هەروەها هانى مامۆستایان بدرێت کە هەمەچشنیان لە ئەنجامدان و بەشدارى کردنیان لە چالاکى زانستى جۆراو جۆردا هەبێت.