ڕۆژی شەممە بەرواری (4/10/2025) لە هۆڵی د. حکمت لە ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر
بە ئامادە بوونی راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگری کۆلێژ و بەرپرسی یەکەی زانستی کۆلێژ و سەرۆکی بەشی ماتماتیک
گەنگەشەی نامەی ماستەر قوتابی ( نیگار محمد عزیز) ئەنجامدرا
لە ژێر ناونیشانی (Some Topological Indices of Maximal Ideal Graph of Zn)
لێژنەی تاوتوێ و گفتوگۆ پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە
پ. د. هێرش عمر ز. سەلاحەدین سەرۆکی لیژنە
پ. د. نزار حمدون ز. موصل ئەندام
پ. ی. د. پەیمان محمود ز. سلێمانی ئەندام
پ. ی. د. فریاد حسین ز. سەلاحەدین ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای تاوتوێکردنی نامەی ماستەرەکەی بەسەرکەوتوویی
لە ئەنجامدا نامەی ماستەرەکەی بەدەستکاریەکی کەمەوە دوای (3) سێ کاژێر گەنگەشە بڕوانامەی
ماستەریان لە بواری (Algebraic Graph Theory) پێ بەخشرا.
بەناوی بەشی ماتماتیک و سەرۆکایەتی بەش پیرۆزبایی لە قوتابی ( نیگار محمد عزیز) و
سەرپەرشتیاری نامەی ماستەرەکەی بەڕێز (پ. ی. د. فریاد حسین عبدالقادر) دەکەین.












