له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی كۆمه‌ڵه سمینارێک له ژێر ناونیشانی (میكانیزمی پرۆسه‌ی راهێنان له قوتابخانه‌كان ) و(چۆنیه‌تی ئاماده كردنی پلانی رۆژانه له قوتابخانه ) و(ئه‌و خالانه‌ی كه پێویسته ره‌چاو بكرێن له كاتی وانه وتنه‌وه‌دا له لایه‌نی زانستی و په‌روه‌ده‌یی) هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه سمیناره‌كان له‌خۆیان گرتبوون بریتی بوون له: (ماوه‌ی راهێنان، به‌شه وانه، خشته‌ی راهێنه‌ر، كاتی ده‌وام، ئهتهكهێتی مامۆستایه‌تی، دانانی پرسیار له ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و رێژه‌ی ئاماده نه‌بوون ، گرنگی پلانی وانه ووتنه‌وه، ناوه‌رۆكی پلانی وانه ووتنهو، ئامانجی گشتی بابه‌ت ، ئامانجی تایبه‌تی بابه‌ت ، ئامرازه‌كانی كه به‌كار دێت بۆ روون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، پێشه‌كی، خستنه رووی بابه‌ت، پوخت كردنه‌وه‌ی بابه‌ت، ههلهسهنگاندنی قوتابیان، ئه‌ركی ماله‌وه، و كۆمه‌لێك بابه‌تی تر) له لایه‌ن لێژنه‌ی راهێنانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) له لایه‌ن به‌رێزان: (1. پ.ی. د. شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سلێمان. 2. د.لمیا كمال عبدالله 3. د.جیران صباح عبدالله 4. م.ی. ئاریان حسێن سلێمان) له به‌شی ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی بۆ قۆتابیانی قۆناغی چواره‌م به‌رێوه‌چوو له كۆتاییدا وه‌لامی پرسیاری قوتابیان درایه‌وه.








