شاندێکی کۆلێژی پەروەردە بە ڕابەری بەڕێز پ.ی.د. مازن عەبدولخالق – ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، لەگەڵ د. هیوا محەمەد – یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و پ.ی.د. دیار جەباری – بەرپرسی دڵنیایی جۆری، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١/٨/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆکایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی پیرۆزبایی بیستەمین ساڵی دامەزرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجام درا، کە لە لایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
شاندی کۆلێژی پەروەردە کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو دەیەی ڕابردوو بەرز نرخاند. هەروەها سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیشکی خستە سەر پڕۆژەکانی دەزگا لە سێکتەری پەروەردە و خوازیاری کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان کۆلێژی پەروەردە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو.
ئەم هەنگاوە بەشێک لە هەوڵەکانی کۆلێژی پەروەردەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دامەزراوە خێرخوازەکان و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لە بواری پەروەردە و فێرکردن.










