رۆژى سێ شەممە ڕێكه‌وتی(14-10-2025) له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.د. مهدی عباس) مامۆستا له‌به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و سەرۆکى لێژنەى ڕێنمایی و دەروونى و کۆمەڵایەتی کۆلیژ چالاكیه‌كی زانستی ئه‌نجامدرا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ده‌رووندروستی. له‌ژێر ناونیشانی ” ڕۆڵی زانکۆ لەدرووستکردنی تاکێکی دەرووندروستدا ” له‌ئاستی (SDG3) له‌خانه‌ی (الصحة الجيدة والرفاهية).
بە ئامادەبوونى هه‌ریه‌ك له ڕاگرى کۆلیژ بەرێز(پ.ی.د. مازن عبدالخالق)، یاریدەدەرى راگر به‌ڕێز (د. هیوا محمد علی). له‌لایه‌ن لێژنەى ڕێنمایی دەروونى و کۆمەڵایەتی کۆلیژى پەروەردە هەڵسان بە ئەنجامدانى چاڵاکییەکى زانستی بۆ مامۆستایان و قوتابیانی کۆلیژ، کە تیایدا یادى رۆژى جیهانى دەرووندروستی به‌رز ڕاگیراو بە ناساندنى رۆڵ و ئەرکەکان و گرنگی دەرووندروستی بۆ ژینگەى زانکۆ. پێویستە قسە لەسەر ئەو چرکە ساتانە بکەین کە زەردەخەنە دەبەخشینەوە، پێویستە قسە لەسەر بیرکردنەوەکانمان بکەین، بۆئەوەی لەناو بازنەی دەروونی بخولێنەوە، بۆیە یادکردنەوەی تەندروستی دەروونی تەنها دروشمێکی زانستی نیە، بەڵکو تەندروستی دەروونی واقیعێکە لەژیانی ڕۆژانەماندایە هەموومان پێویستمان پێیەتی، بۆیە ژینگەی ئێمە کە زانکۆیە پێگەیاندنی مرۆڤە پێویستە ڕۆڵمان هەبێت لەپێگەیاندنی مرۆڤێکی ئاقڵ کراوەودەروون ئارام، ئێمە چۆن بتوانین ئەو پەیامەی زانکۆ جێبەجێ بکەین ئەگەر هاتوو تەندروستی دەروونیمان جێگیرنەبوو.











