پێشکەشکردنی 3 سمینار لە بەشی زمانی عەرەبی

لە بەرواری ٩-١٠- ٢٠٢٥ رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر٨.٣٠ بەیانی تاکو ١٢.٣٠ نیوەرۆ
سێ سیمینارپێشکەشکرا لە بەشی زمانی عەرەبی بۆ قووتابیانی قۆناغی چوارەم
لە ژێر ناوونیشانە کانی (کیفیة إعداد الخطة الیومیة لتدریس مادة اللغة العربیة ) ، وە(خطوات أول یوم فی التدریس ) ،وە (التعلیمات والأ سس الإداریة لتوجیە المطبق في فترة التطبیق )لە لایان لێژنەی راهێنانی قوتابیان بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦ ) بە سەرۆکایەتی پ.د.عبدالستار صالح أحمد
وەبە هاوکاری بە رێزان
م.م شەنگ محمد أدیب
م.م. مظفرالدین عثمان
م.ی. محمد نریمان
د.ژیان فقی أحمد
ئەمەش بۆخستنە رووی لایەنە تیۆریەکان بۆوەرگێرانی بۆ پراکتیکی لە قووتابخانەکان لە ماوەی راهێنان دا ،سیمینارەکان کۆمەڵە شتێکیان لەخۆ گرت لەوانە خستنە رووی نووسراوەکانی تایبەت بە راهێنان :ماوەی راهێنان کاتی دەستپێك وکۆتایی- دەست بەکاربوون و دەست لە کار هه ڵگرتن – بەشە وانە ، خشتەی وانەو چۆنیەتی درووست کردنی نەخشە ، هەڵسووکە وتی قووتابی له لە ناوپۆل ، له گەڵ قووتابیەکانی ، لەگەڵ مامۆستایان ، لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی قووتابخانە،چۆنیەتی ئامادەکردنی وانە له دەرەوەی پۆل ، لە ناوپۆل ، بەکارهێنانی زمانی عەرەبی پاراو لە ناوپۆل، دوور کەوتنەوە لە هه ڵەی زمانەوانی ، چۆنیەتی کۆنترۆلکردنی پۆل ،جۆری جل وبەرگ وشێوە ورووخسار .
(پلانی وانە ووتنەوە ،خاڵەکانی وانە ووتنەوە :رۆژوبابەت ،ئەوهۆیانەی بەکار دێت بۆ روون کردنەوەی وانە ، پووختەی بابەتەکە ،ئەرکی ماڵەوە) ، بەکارهێنانی تەختە رەش ، دابەشکردن ونووسین ،جۆری پێنووسی بەکارهاتوو.
هەڵبژاردنی بابەتێك لە پەرتووکی ناوەندی و تطبیق کردنی پلانەکە لەسەری وەکو وانەیەکی نموونەیی لێهات
خستنە رووی چەندین نموونەی زیندووی باش وخراپی راهێنەرانی ساڵانی پێشوو.
لە کۆتایی قووتابیان چەندین پرسیاریان کرد و بە وەڵام بۆیان روون کرایەوە لە گەڵ پێدانی نموونە بۆ روونکردنەوەی زیاتر .