پێشانگایەکی زانستی بۆ پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەک

بەشی ماتماتیک پێشانگایەکی زانستی بۆ پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەک ڕێکخست
لە درێژەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکانی بەشەکەمان، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٦، پێشانگایەکی تایبەتی بۆ پۆستەری زانستی لە بابەتی”کارامەیی ئەکادیمی” بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک ئەنجام درا. تێیدا قوتابیان چەندین تەوەری زانستی و ئەکادیمی لە چوارچێوەی پۆستەری زانستیدا نمایش کردن
لێژنەیەک پێک‌ێنرا بە مەبەستی دەستنیشانکردنی پۆستەرە سەرکەوتووەکان،کە پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە
پ. ى. د. فرياد حسين عبد القادر
پ. ى.د.نيشتمان نورالدين سلێمان
د.اواز كاكه مەم محمد
د. پە خشان محمدامين حسن