پرۆسەی ڕاهێنان

سەرۆكایەتی بەشی زمانی كوردی بە ئامادەبوونی سەرۆك بەش(پ.ی.د. ڕێبوار محمد اسماعیل،، هەروەها مامۆستای بابەتی بینین و ڕاهێنان : م. سامان احمد عبداللە و پ.ی. كارزان عبداللە جژنی و بڕیاردەری بەش: م.ی. جیهان یوسف احمد ) سیمینارێكیان بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەم ڕێكخست. بۆئەوەی پێش دەست بە پرۆسەی ڕاهێنان بكەن ئاشنا بكرێن بەچەندین ڕینمایی و ڕێككاری پێویست بۆ ئەوەی وەك مامۆستایەكی سەركەتوو ئەو پڕۆسەیە تەواو بكەن.