ە چوارچێوەی چالاکيەکانی بەشی زمانی عربي لە بابەتی (بینین وراهێنان) لە رۆژانی یەکشەمممەو دووشەممە ٢٥-٢٦-١-٢٠٢٦
پ.د. عبدالستارصالح أحمد سەردانێکی زانستی رێکخست بۆ(دواناوەندی گارەی کچان ) بە هاوبەشی لە گەڵ م.محمد نريمان بۆ قووتابیانی قۆناغی سێی بەیانیان و ئێواران ئەم سەردانه لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان رێبازه تیێۆرییەکان وپراکتيکی لە بواری په روەردە و فێرکردن
به تایبەت له بابەتی (بینین وراهێنان) ئەنجامدرا ئامانجی سەردانەکە ئەوەبوو کەقووتابیان لە نزیکەوە ئاگاداریکارە فێرکارییە راستە قینەکان بن لەناو پۆلەکان .دەستپێکی سەردانەکە بە دیدارێکی فەرمی لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە و ستافی مامۆستایانی کە میوانداری قوتابیان دەکەن لە پۆل، پاشان قوتابیان چوونە هۆڵەکانی خوێندن بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پرۆسەی وانەوتنەوە بن وەشێوازەکانی فێرکردن وە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازە کانی فێرکردن وتەکنەلۆژیای نوێ لە فێربوون و هه ڵسه نگاندن .
لەکۆتایی سەردانه کە میوانان سووپاسی بەرێوەبەرایەتی قوتابخانە وکادری فێرکارییان کرد بۆ ئەو دەرفەتەی پێیانیان دا بۆ سەردان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی مامۆستایان وچۆنیەتی وانە ووتنەوە ، لە کۆتایی سەردانەکە مامۆستای سەرپەرشتیار داوای لە قوتابیان کرد راپۆرت بنووسن لاسار لایەنە ئەرێنی ونەرێنییەکانی شێوازی وانەووتنەوە پێشان بدەن و،سوودەکانی ئەم سەردانە بخەنەروو وەك هه لسەنگاندێك بۆئەم سەردانە










