کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا لە ڕۆژی سێشەممە، لە ڕێکەوتی 2026/4/14 سمینارێک پێشکەش کرا.
سیمینارێکی زانستیی گرنگ لەژێر ناونیشانی سوود و زیانەکانی ژیریی دەستکرد لەبواری توێژینەوەی زانستی له لایه ن به رێز پ.ی (د.دلێر دلشاد غفور) پێشكه ش كرا.
لەم سیمینارەدا، تیشک خراوە سەر گرنگترین لایەنەکانی ژیری دەستکرد، بە تایبەتی سود و زیانەکانی. لە ڕووی سودەکانەوە، باس لەوە کرا کە ژیری دەستکرد ڕۆڵێکی بەرچاو هەیە لە خێراکردنی کارەکان، باشترکردنی شیکردنەوەی داتا، یارمەتیدان لە توێژینەوەی زانستی و بەهێزکردنی سیستەمە تەکنەلۆژییەکان، هەروەها بەکارهێنانی لە بواری پزیشکی و پیشەسازی بۆ زیادکردنی دقت و کارایی.
لە هەمان کاتدا، زیان و مەترسییەکانی ژیری دەستکردیش باسکرا، وەک پشتبەستن بە تەواوی بە سیستەمە زیرەکەکان کە دەبێتە هۆی کەمبوونی توانا کەسییەکان، هەڵەی داتا و نادروستی لە هەندێک ئەنجامەکان، مەترسیی پاراستنی زانیاری و تایبەتمەندی، و هەروەها کاریگەرییە ئەخلاقییەکان کە پێویستی بە کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی دروست هەیەله كوتاييدا، سيميناره كه جه ختى كرده وه سه ر ئه وه ى كه پيويسته زيرەکى ده ستكرد به
شيوه يه كى به ريرسانه و زانستى به كاربهينريێت بوئه وه ى سووده كانى زوّرتر بيّت و زيانه كانى كه متر بكريێته وه










