لە درێژەی چالاکییەکانی دڵنیایی جۆری کۆلێژی پەروەردە ،رۆژی دوو شەممە رێکەوتی (1/12/2025) ڕۆژی یەکەمی خولی پەرەپێدانی پرۆسەکانی دڵنیایی جۆری بەسەرکەوتوویی بەرێوەچوو کە لە کۆلێژی پەروەردە_ هۆڵی عبداللە حداد لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. دیار محی الدین صادق بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژ ئەنجامدرا، وە رێژەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە و مامۆستایانی کۆلێژەکانی دیکەش ئامادەبوون و تیایدا باس لە گۆرانکاری و نوێبوونەوەکان کرا و بە شێوەیەکی پراکتیکی هەنگاوەکانی چوونە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری و گۆرانکاریەکانی پرۆفایلی مامۆستایان روون کرانەوە و ئاماژە بە گرینگترین چالاکییەکانی پرۆسەکە درا ، جێگای باسە کە خولەکە یەکێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام(SDG) بەدی دەهێنێت کە (SDG4) .









